قالیباف: ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی ڕژیمی زایونیستی چۆتە زبڵدانی مێژوەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423854-قالیباف_ئەفسانەی_لەشکان_نەهاتوویی_ڕژیمی_زایونیستی_چۆتە_زبڵدانی_مێژوەوە
سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی ڕژیمی زایونیستی چۆتە زبڵدانی مێژوەوە، پێداگریشی کرد کە هەموو پاڵپشتیەکانی ڕۆژئاواو ئەمریکا ناتوانێ ئەو ڕژیمە ڕزگار بکا لەو زەلکاوەی کە تێی کەوتوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2023 05:40 Asia/Tehran

سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی ڕژیمی زایونیستی چۆتە زبڵدانی مێژوەوە، پێداگریشی کرد کە هەموو پاڵپشتیەکانی ڕۆژئاواو ئەمریکا ناتوانێ ئەو ڕژیمە ڕزگار بکا لەو زەلکاوەی کە تێی کەوتوە.

محمدباقری قاڵیباف" ڕایگەیاند کە بەردەوامی دڕندەکاریە دژی مرۆیەکانی ڕژیمی منداڵکوژی زایونیستی بەدژی خەڵکی بێ تاوانی غەززە شەرمەزار دەکەین.

قاڵیباف هەروەها وتی: بەرەی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کەبەهەموو لێهاتویە میدیایی و دارایی و جەنگی و دیپلۆماتیکەکانیەوە هەروا بەردەوامە لەسەر پاڵپشتی لەو دڕندەکاریانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەفسانەی لەشکان نەهاتوویی ڕژیمی زایونیستی چۆتە زبڵدانی مێژوەوەو هەموو پاڵپشتیەکانی ڕۆژئاواو ئەمریکا ناتوانێ ئەو ڕژیمە ڕزگار بکا لەو زەلکاوەی کە تێی کەوتوە.

سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران هەروەها وتی: بەردەوامی ئەو شێوازە دژی مرۆیە، دەبێتە هۆی ڕیسوابوونی گشتگیری ڕۆژئاوایەکان لە جیهان دا، بەجۆرێک کە تەنانەت لەلای گەلانی خۆشیان بێ ئابڕوو دەبن.

قاڵیباف وەبیری هێناوە کە دەسەڵاتدارو سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی لەبارەگای گەلانی ئیسلامیی دا لەبەدەم ئەزموونێکی مێژویی دان و هەربۆیە دەبێ بەبێ دروشمدانی بێ بنەماو بەکردەوە ئەرکی ئایینی و مرۆیی و نیشتمانی خۆیان بەڕێوە بەرن، چونکە تاکوو ئێستا لەو تاقیکاریەدا سەربەرز نەبوون.