باقری دەربەدەرکردنی خەڵکی غەزە وێنگەی پاکتاوی ڕەگەزیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423863-باقری_دەربەدەرکردنی_خەڵکی_غەزە_وێنگەی_پاکتاوی_ڕەگەزیە
جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن وتی: دەربەدەرو پەرتەوازەکردنی خەڵکی غەززە لەنێوخۆی ئەو خاکەداو لەدەرەوەی ئەو خاکە وێنگەی پاکتاوی ڕەگەزیەو دەبێ بەخێرایی ڕابگیرێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2023 09:30 Asia/Tehran

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن وتی: دەربەدەرو پەرتەوازەکردنی خەڵکی غەززە لەنێوخۆی ئەو خاکەداو لەدەرەوەی ئەو خاکە وێنگەی پاکتاوی ڕەگەزیەو دەبێ بەخێرایی ڕابگیرێ.

عەلی باقری لەو چاوپێکەوتنەی دا خوازیاری کۆتایی هێنانی خێرا بوو بە دڕندەکاریە جەنگی و ژینۆسایدەکەی دەستی ڕژیمی زایونیستی لە غەززەو وتی: للەو بوارەدا چاوەڕوانیمان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بۆوێنە لە ژاپۆن ئەوەیە کە هەنگاوی زۆرتر بهاوێژن بەئاراستەی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەزەو ڕاگرتنی ئەو شەڕە.

وەزیری دەرەوەی ژاپۆنیش پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری بەڕێکرانی یارمەتی مرپیی بۆ ئەو کەرتەو خوازیاری هاریکاری یەکەیەکەی وڵاتان بوو بۆ ڕاگرتنی ئەو قەیرانەو بەرگرتن لە پەرەگرتنەکەی.

هاوکات دوولایەن پێداگریشیان کرد لەسەر گرینگی و بایەخی هاریکاری بۆ دابینی ئاسایشی نێودەوڵەتی.