کەنعانی: بڕیارنامەکەی لیژنەی ئاسایش بۆ یارمەتی خێرا بۆ غەززە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام کەمە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423931-کەنعانی_بڕیارنامەکەی_لیژنەی_ئاسایش_بۆ_یارمەتی_خێرا_بۆ_غەززە_هەنگاوێکی_ئەرێنی_بەڵام_کەمە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەندی بڕیارنامەکەی بیست و حەوت بیست"ی ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ ناردنی یارمەتی خێرا بۆ غەززە بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام کەم پێناسە کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2023 08:15 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەندی بڕیارنامەکەی بیست و حەوت بیست"ی ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ ناردنی یارمەتی خێرا بۆ غەززە بە هەنگاوێکی ئەرێنی بەڵام کەم پێناسە کرد.

"ناسرکەنعانی"ی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە پەسەندی بڕیارنامەکەی بیست و حەوت بیست"ی ئەنجوومەنی ئاسایشی، بریتی لە  ناردنی یارمەتی خێرای مرۆڤانە بۆ غەززەی بە کارێکی ئەرێنی بەڵام کەم پێناسە کردو وتی: زۆر جێگەی داخە کە لەدوای تێپەڕینی حەفتاو حەوت ڕۆژ لە لە پەلاماری سەرشێتانەی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی بێ تاوانی کەرتی غەززە حکومەتەکەی ئەمریکا هەروا بەردەگرێ بە بە پەسەندی بڕیارنامەی یاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی بۆ ڕاگرتنی شەڕو کۆتایی هێنانی شەڕو دڕندەکاری نێوشەڕو  ژینۆساید لەلایەن ئەو ڕژیمەوە لە غەزە.

کەنعانی هەروەها وتی کە بەڕێکردنی یارمەتی پێویستی مرۆیی لەسایەی بەردەوامی بۆردومانەکان پەلاماری زایونیستەکان دژبەو خەڵکەی کە ماوەی حەفتاو حەوت ڕۆژ لەژێر دەگمەنترین دڕندەکاری نێوشەڕی مێژووی هاوچەرخ دابوون و زۆرتر لە سەدی شەستی خانووبەرەو ژێرخانەکانیان کاول بوون و بەکردەوە نالوێ و وتەکانی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدوای پەسەندی ئەو بڕیارنامەش سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە.