سەردار قائانی: هونەری ڕژیمی زایونیستی کوشتنی ژن و منداڵی بێ تاوانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424095-سەردار_قائانی_هونەری_ڕژیمی_زایونیستی_کوشتنی_ژن_و_منداڵی_بێ_تاوانە
فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی گوتارێک سەبارەت بە هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسقا وتی: ئەوە هەڵمەتێکی بەتەواوی فەلەستینی بوو، سەرجەم قۆناغەکانی بە پلەن و ڕێوشوێنێ خۆڕاگری فەلەستین بەڕێوە چوە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2023 09:00 Asia/Tehran

فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەمیانەی گوتارێک سەبارەت بە هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقسقا وتی: ئەوە هەڵمەتێکی بەتەواوی فەلەستینی بوو، سەرجەم قۆناغەکانی بە پلەن و ڕێوشوێنێ خۆڕاگری فەلەستین بەڕێوە چوە.

سەردار ئیسماعیل قائانی بەهێنانە ئارای ئەو پرسیارەی کە ڕژیمی زایونیستی و ئەمریکا هەر لە دەسپێکی ئەو شەڕەوە تاکوو ئێستا چ دەسکەوتێکیان هەبوە وتی هونەری ئەو ڕژیمە هەرتەنیا کوشتنی ژن و منداڵی بێ تاوانە.

سەردار قائانی ڕوو لە ئەمریکیەکان ڕایگەیاند کە بێتوو هەروا بەردەوام بن لەسەر هەڵسووکەوتی نالۆژیکیانەی خۆیان لە عێراق خۆڕاگری ئەو وڵاتە تێبینیەکانی خۆی وەلا دەنێ و وڵامێکی دیکەتان پێ دەداتەوە.

سەردار قائانی هاوکات ڕوو لە کاربەدەستانی ڕژیمی زایونیستیش پێداگری کرد کە ئێوە شەهید ڕەزی مووسەوی تیرۆر دەکەن، چونکا نەتانتوانی لە گۆڕەپانی شەڕەکەی غەزەدا هیچ وەدەست بهێنن و ئێرانیش نایەتە نێو پیلانگێڕیەکانی ئێوەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆڕاگری لە سەرانسەری ناوچەکە هەر کامەی داڕشتێکی سەربەخۆو تایبەتی خۆی هەیە وتیشی: گروپگەلی خۆڕاگری قۆناغ بە قۆناغ گەشەیان کردوەو هەنووکە سەرجەم بنەماکانی بەرەی خۆڕاگری لەئاستی ناوچەکەدا هەر بۆخۆیان خاوەنی بڕیارو لێکدانەوەن.