کەنعانی: تێرۆری شەهید رەزی، تەمەنی رژیمی زایۆنیستی درێژ ناکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تێرۆری شەهید رەزی لە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێران لە سوریا، یارمەتیدەر نابێ بۆ درێژبوونەوەی تەمەنی رژیمی زایۆنیستی.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا بەئاماژە بە چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی سەردار قاسم سولەیمانی وتی: شەهید سولەیمانی لەنێو ئێمەدا نییە بەڵام ڕوانگە، بیروهزر و ئەندێشەکانی شەهیدی مەزن لە دڵی ئێمەدایە و بە ناوچەشدا بڵاو بوونەتەوەو ئەندێشەی خۆڕاگریی تادێ گیانێکی تازە بەخۆوە دەگرێ.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی پرێس کۆنفرانسەکەیدا وتی: کردەی تاوانکارانەی رژیمی زایۆنیستی لەمەڕ تیرۆری شەهید رەزی موسەوی، شەرمەزار دەکەین و ڕایدەگەیێنین ئەو جۆرە کردانە، نابنە مایەی تەمەن درێژیی ئەو رژیمە شەڕئەنگێز و ساختەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵی تازەی زایینی، وتی: گەلانی جیهان بەتایبەت مەسیحییەکان لەهەلومەرجێکدا ساڵی تازە دەکەنە جێژن کە سەرزەوینی زێدی عیسای مەسیح لە فەلەستین، لەژێر تاوانکارییە دڕندانەکانی رژیمی داگیرکەر دایە. کەنعانی هەروەها وتی: پەیوەندیی نێوان میسر و ئێران بەگوێرەی نەخشەڕێگای دیاریکراو لەلایەن بەرپرسانی دوو وڵاتەوە، دەچێتەپێش و کەشێکی ئەرێنی و پۆزێتیڤ هەیە لەنیوان دوو وڵاتدا .