وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران :تاقمێک لە ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی ڕوداوەکەی کرمان ناسراون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424310-وەزارەتی_ئیتلاعاتی_ئێران_تاقمێک_لە_ئەندامانی_تۆڕی_تیرۆریستی_ڕوداوەکەی_کرمان_ناسراون
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە تاقمێک لە ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی بەشدار لە ڕوداوەکەی کرمان ناسران و دەست بەسەر کران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 07, 2024 07:30 Asia/Tehran

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بەدەرکردنی ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە تاقمێک لە ئەندامانی تۆڕی تیرۆریستی بەشدار لە ڕوداوەکەی کرمان ناسران و دەست بەسەر کران.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دا وتراوە کە شوێنی کەڵک لێوەرگیراوی دوو ڕەشەکوژی لەنێوبراو لە دەوری شاری کرمان ناسراو دوو کەسیش کە بەرپرسایەتی پاڵپشتی ئەو کەسانەیان لەئەستۆ بوو دەست بەسەر کران.

وەزارەتی ئیتلاعات هاوکات راشیگەیاند کە کە نۆ کەسی دیکە لە ئەندامانی تۆڕی پاڵپشتی ئەو تیمە تیرۆریستیەو هاودەستەکانیان لە شەش پارێزگەی وڵات ناسراون و دەست بەسەر کراون.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە دوو خۆکوژە تیرۆریستەکەش کەسێکیان تاجیک و کەسەکەی دیکەش بە ڕوونی نەناسراوە.

ئەو وەزارەتخانە هاوکات ڕاشیگەیاندوە کە هەڵمەتی ناسین و دەستبەسەرکردنی ئەو ڕەشەکوژانە لەنێوخۆو دەرەوەی ئێران بەکەڵکوەرگرتن لە سەرجەم لێهاتویەکان لەبەڕێوە چوونە.

لەئاکامی پەلامارە تیرۆریستیەکەی ڕۆژی چوارشەمی گڵکۆی شەهیدانی کرمان دوو تەقینەوەی تیرۆریستی کە گروپی تەکفیری داعش بەرپرسایەتیەکەی بەئەستۆ گرت لەنێو زیارەتکارەکان دا ڕووی دا کە لەئاکامی هەشتاو نۆ کەس شەهیدو دووسەدو هەشتاو چوار کەسی دیکە بریندار بوون.