ئاگادارینامەی تازەی سپای پاسداران؛ تیابردنی بنکەی سیخوڕیی مووساد و تیرۆیستان لە سوریا بە ٢٤ مووشەک
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ لە ئاگادارینامەی ژمارەی چوار ڕایگەیاند کە بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوی سیخوڕیی ڕژێمی زایۆنی (مووساد) لە هەرێمی کوردستانی عێراق و مۆڵگەی تیرۆریستان لە سوریا بە بیست و چوار مۆدیلی جۆراوجۆری مووشەک پێکاوە.
بەشی ڕاگەیاندنی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئاگادارینامەی ژمارە چواریدا ئاماژەی داوەتە وردییاتی هەڵمەتی مووشەکیی دژ بە بنکەی سیخوڕیی مووساد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و مۆڵگەی تیرۆریستان لە چەن ناوچەیەکی سوریا و نووسی: ڕۆڵە ئیماندار، شۆڕشگێڕ و بەشەرەفەکانی ئێرانی ئازیزمان لە هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی نیوەشەوی ڕابردوو هەڵمەتێکی مووشەکییان دژ بە بنکەی سیخوڕیی مووساد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و مۆڵگەی فەرماندەران و تیرۆریستانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
بە پێی ئەم ئاگادارینامەیە، لەم هەڵمەتەدا ئامانجەکانی سپا بە بیست و چوار مۆدیل مووشەکی بالستیک بەم شێوەیە پێکران:
١- چوار مووشەکی خەیبەرشکەن لە خوزستانەوە تەقێندران بەرەو بنکەی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی ئیدلیبی سوریا.
٢- چوار مووشەک لە ڕۆژاوا و حەوت مووشەکی تر لە باکووری ڕۆژاوای ئێرانەوە تەقێنراون بەو بنکەی سیخوڕیی مووساد لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
٣- نۆ مۆدیلی جۆراوجۆری مووشەک بەرەو مۆڵگەی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی سوریا تەقێندران.