دووهەم رۆژی مەشق ومانۆڕی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424540-دووهەم_رۆژی_مەشق_ومانۆڕی_بەرەڤانیکارانی_ئاسمانی_وەلایەت
لە دووهەم رۆژی مانۆڕی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی ١٤٠٢، هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشی ئەلەکترۆنی و سایبری لەسەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2024 07:00 Asia/Tehran

لە دووهەم رۆژی مانۆڕی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی ١٤٠٢، هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشی ئەلەکترۆنی و سایبری لەسەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.

سەرتیپی دووهەم "عەبباس فەرەج پور" وتەبێژی مانۆڕی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی١٤٠٢، وتی: لە دووهەم رۆژی مانۆڕی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی١٤٠٢، هەڵمەتی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشی ئەلەکترۆنی و سایبری لەسەر سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی سەرکەوتوانە پرۆڤە کرا.

ناوبراو وتی: لە درێژەی بەڕێوەچوونی قۆناخە سەرەکییەکانی مانۆڕی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی١٤٠٢، یەکە بەشداربووەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش، هێزی هەوا-فەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و هێزی ئاسمانیی ئەرتەش لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپراسیۆنیی پێگەی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی خاتەمولئەنبا(د.خ)، شێواز و کاردانەوە جیاجیاکانی شەڕی ئەلەکترۆنی و شەڕی سایبری بەمەبەستی بەرەوڕووبوونەوەی هێرشی ئەلەکترۆنیان مەشق و پرۆڤە کرد.

وتەبێژی هاوبەشی پسپۆریی بەرگریی ئاسمانیی بەرەڤانیکارانی ئاسمانی وەلایەتی١٤٠٢، وتی: ناسکران و دۆزینەوەی ئامانجەکان و پێوان و بڕینی ناوچەی تایبەتی مانۆڕەکە بەپێ، بە سودوەرگرتن لە سەتەلایەتە هەواڵگرییەکان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمەکانی دۆزینەوەو کۆکردنەوەی زانیاریی و ڕادارگەلی بەرگریی ئاسمانی ولات لە کەشی شەڕی ئەلەکترۆنی، لەو قۆناخەی مەشقەکەدا ئەنجامی گرت.