ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەبارەی هەوڵە ترۆریستییەکەی کرمان و کوژرانی دوو ترۆریست
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424549-ڕاگەیێندراوی_وەزارەتی_ئیتلاعاتی_ئێران_لەبارەی_هەوڵە_ترۆریستییەکەی_کرمان_و_کوژرانی_دوو_ترۆریست
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، دوو ترۆریستی هەوڵە ترۆریستییەکەی کرمان لە تێکهەڵچوونی چەکدرانە لەگەڵ هێزە ئاسایشیەکان، کوژران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، دوو ترۆریستی هەوڵە ترۆریستییەکەی کرمان لە تێکهەڵچوونی چەکدرانە لەگەڵ هێزە ئاسایشیەکان، کوژران.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە سێیەمین ڕاگەیێندراوی دوای هەوڵە ترۆریستییەکەی کرمان، ڕایگەیاند؛ هێزە ئاسایشییەکان، دوو ترۆریستی داعشیان کوشت و ژمارێک سەرکردەی ئەو تاقمە ترۆریستییەیان، قۆڵبەست کرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا هاتووە؛ دوو ترۆریستی تەکفیری کە چەند رۆژ پاش تاوانکارییەکەی کرمان، بە ئامانجی ئەنجامدانی هەوڵێکی دیکە لە کرمان، هاتبوونە ئێران، بە ڕێوشوێنی زیرەکانەو هەوڵی فیداکارانەی هێزە ئاسایشییەکان لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای کرمان، لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هیزە ئاسایشییەکانی ئێران کوژران.

لەو هەڵمەتەدا، دوو بۆمبی دەسکردی زۆر بەهێز بە کێشی بیست کیلۆگرام و بڕێکی زۆر چەکەمەنی و ماددەی تەقینەوەیی لە ترۆریستان دەستیان بەسەرداگیرا.

لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی ئیتلاعاتدا هەروەها هاتووە؛ ترۆریستێکیش کە بەتەما بوو لە مەزارگەی یەکێ لە ئیمام زادەکان لە دەورووبەری شاری پیرۆزی مەشهەد هەوڵێکی ترۆریستی ئەنجام بدات، قۆڵبەست کرا.