کانونی دوھەم 21, 2024 07:00 Asia/Tehran

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند، لە پەلاماری ئاسمانیی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر دەمشقی پایتەختی سوریا، چوار کەس لە ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەهید بوون.

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، جارێکی دیکە رژیمی تاوانکاری زایۆنی، دەسدرێژیی کردەسەر شاری دەمشقی سوریاو لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی دەسدرێژکار و داگیرکەر، ژمارێک هێزی سوری و چوار کەس لە ڕاوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پلەی بەرزی شەهادەت گەیشتن.

لەهەمان کاتدا، چەند سەرچاوەیەک، ڕایانگەیاندووە؛ ئەگەری بریندار و شەهیدبوونی ژمارێک کەسی دیکەش لەو پەلامارەدا هەیە لەبەر ئاستی بەرچاوی کاولکارییەکان.

رژیمی زایۆنی لەبەر ئەوەی لە غەززە نەیتوانی ئامانجەکانی بێنێتەدی، ڕووی کردۆتە تاکتیکی ترۆری فەرماندەرانی خۆڕاگری.

سەرپەیڤ