کانونی دوھەم 21, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەمریکیی سی ئێن بی سی، وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یارمەتیدانی خەڵک وهێزە چەکدارەکانی عێراق و سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا، خوێنی باشترین ڕاوێژکارانی سەربازیمان پێشکەش کردووە.

حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتی بەشداربوونی لە دانیشتنی داووسی سوئیس لە دیمانە لەگەڵ کەناڵێکی ئەمریکی وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان هەردەم دەوری ئیجابی و پۆزێتیڤی بووەو لەساڵانی رابردوودا، ئەوە ئێران بووە کە بەکردەوە بەهانای خەڵک وحکومەتی سوریاو عێراقەوە چووەو یارمەتیی داون لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئاماژەشی کردە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر بنکەی ترۆریستان لە چەند شوێنێک و وتی: هەوڵی بەرپرسانەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەئاراستەی خەبات لەدژ ترۆریزم و کردنەئامانجی ترۆریستان، بەرەڤانییەکی ڕەوا بوو و تاران ڕێز دەگرێ لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و لەگەڵ عێراق، سوریاو پاکستان، باشترین پەیوەندیمان هەیە، بەڵام کاتێک پرسی چەسپاندن و دابینکرانی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەگۆڕێدا بێ، بێ دەنگ نابین و کاردانەوەمان دەبێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەرپرسانی عێراقئی باش ئاگاداری ئەوەن کە ئێران، ئاسایشی ئەو وڵاتە بە ئاسایشی خۆی دەزانێ و ترۆریستان، دوژمنی هاوبەشی خەڵک و حکومەتی ئێران و عێراقن.

سەرپەیڤ