وەزیری دەرەوەی ئێران: چالاکی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئێران هەروا هێزمەندانە بەردەوام دەکرێ
وزیری دەرەوەی ئێران لە دژکردەوە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە دیمشق نووسی چالاکی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئێران لەپێناو خەبات بەدژی اسایشی ناوچەکە هەروا هێزمەندانە بەردەوام دەکرێ.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەرە ئیکس"ەکەی داو لە دژکردەوە بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە دیمشق نووسی، چالاکی ڕاوێژکارە سەربازیەکانی ئێران لەپێناو خەبات بەدژی اسایشی ناوچەکە هەروا هێزمەندانە بەردەوام دەکرێ.
ناوبراو لەدرێژەی پەیامەکەی دا نووسی ڕژیمی زایونیستی هاودەستی سەرەکی ڕەوتە تیرۆریستیەکان و دوژمنی پلەیەکی ناوچەکەیەو بەبێ گومان شکستی زایونیستەکان لەبەرامبەر بڕیاری خەڵکی غەزەدا بەو جۆرە کردەوە ترسنۆکە تیرۆریستیانە قەرەبوو نابێتەوە.
ڕژیمی زایونیستی کە لەدوای حەوتی مانگی ئۆکتۆبر و لە ڕوبەڕووبونەوەی هەڵمەتی خۆڕاگرانەی فەلەستینیەکان دا تووشێ شکستێکی قورس و ڕورەشیەکی گەورە هاتوە هەوڵ دەدا بە تەشەنەدانی شەڕ بۆ وڵات و دەڤەرەکانی دیکەی ناوچەکە ئەو ڕوڕەشیەی قەرەبوو بکاتەوەو هەر بەم ئاراستەیەداو لەم دوایانەدا هەڵی کوتایە سەر سووریاو چەند کەس لە ڕاوێژکارانی ئێرانی جێگیر لە سووریای شەهید کرد.