زەبری قورسی وەزارەتی ئیتڵاعات لە گەورەترین تۆڕی سیخوڕیی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424865-زەبری_قورسی_وەزارەتی_ئیتڵاعات_لە_گەورەترین_تۆڕی_سیخوڕیی_موساد_لە_٢٨_وڵاتی_جیهاندا
وەزارەی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: لە گەورەترین هەڵمەتی چەنڕەهەندیی خۆیدا دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهان لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقای ناسکردووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کەوتووە، ژمارێک کەسانی شەڕاشۆ دەستبەسەرکران کە دەستیان هەبوو لە چەن هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێراندا و هەروەها چەن سیخوڕێکی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش ناسکران.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 03, 2024 07:00 Asia/Tehran

وەزارەی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: لە گەورەترین هەڵمەتی چەنڕەهەندیی خۆیدا دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهان لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقای ناسکردووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کەوتووە، ژمارێک کەسانی شەڕاشۆ دەستبەسەرکران کە دەستیان هەبوو لە چەن هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێراندا و هەروەها چەن سیخوڕێکی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش ناسکران.

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دەزگە سیخوڕییەکان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ماڵپەڕەکانی کۆچ و کۆچبەری و دیتنەوەی خاڵی لاوازیی کەسانێک کە لە هاتووچۆی بەردەوامی ئێراندا بوون، دەستیان دەدایە پێوەندی کردن بەوانەوە و دەیانخستنە نێو پرۆسەی سیخوڕییەوە.