سازکرانی زیاتر لە دووهەزار بەرهەمی ناسەربازی بەیارمەتیی تەکنۆلۆژیایی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425336-سازکرانی_زیاتر_لە_دووهەزار_بەرهەمی_ناسەربازی_بەیارمەتیی_تەکنۆلۆژیایی_وەزارەتی_بەرەڤانیی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: بە پشتیوانیی لە بەشی نادەوڵەتی، زیاتر لە دووهەزار بەرهەمی بەرەڤانی بە یارمەتیی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێیان نایە قۆناغی جێبەجێکرانەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 21, 2024 10:30 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران وتی: بە پشتیوانیی لە بەشی نادەوڵەتی، زیاتر لە دووهەزار بەرهەمی بەرەڤانی بە یارمەتیی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران پێیان نایە قۆناغی جێبەجێکرانەوە.

سەردار سەرتیپ «رەزا تەلایی‌نیک» وتی: لە ماوەی یازدە مانگی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرەڤانیی سەدی هەشتا و سێی پرۆژە توێژینەوەییەکانی خۆی گەیاندۆتە ئەنجام کە سەدی چلو  یەکی ئەو پرۆژانە پێیان ناوەتە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە و دەیان سیستەم و بەرهەمی بەرەڤانیش چوونەتە چەرخەی بەپیشەیی بوون.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، زیاتر لە سەدی شەست و چواری پرۆژەکانی لێکۆڵینەوە و توێژینوەیی بە بەشداریی هەزار و دووسەد کۆمپانیای زانستبنەچە گەیشتوونەتە قۆناغی جێبەجێ کران و زانستی زیرەکیی دەسکرد و سیستەمە سەرهەڵداوەکان لەو گۆڕەپانە تازانەی بوون کە هێدی هێدی بەرهەمەکانیان پێ دەنێنە قۆناغی بە پیشەیی بوون.