ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: پاڵپشتیی خەڵک و خۆڕاگریی غەززە گرینگترین ئەرکی قورئانییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425383-ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامیی_ئێران_پاڵپشتیی_خەڵک_و_خۆڕاگریی_غەززە_گرینگترین_ئەرکی_قورئانییە
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پاڵپشتیی خەڵک و خۆڕاگریی غەززەی بە گرینگترین ئەرکی قورئانی زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 23, 2024 04:30 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پاڵپشتیی خەڵک و خۆڕاگریی غەززەی بە گرینگترین ئەرکی قورئانی زانی.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی پێنجشەممە لە دیداری بەشداربووانی چلەمین خولی ڕکابەرایەتیی نێودەوڵەتیی لەبەرکردن و قەرائەتی قورئان، بەجێهێنانی ئامۆژگارییەکانی قورئانی بە بەجێهێنەری پێداویستییەکانی هەموو مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی زانی و بە وەبەر ڕەخنەدانی بەجێنەهێنانی مەعاریف و فەرمان و ئامۆژگارییەکانی قورئان لە لایەن سەرانی وڵاتانی ئیسلامییەوە، سەبارەت بە غەززە فەرمووی: ئەمڕۆکە هێزە خۆڕاگرییەکانی غەززە و فەلەستین بە بەرخۆدانیان بەرامبەر بە دوژمنی دڵڕەقی زایۆنی خەریکی بەجێهێنانی فەرمانە قورئانییەکانن و بە پشت بەستن بە خوای گەورە سەرکەوتن بە نسیبی گەلی فەلەستین دەبێ و جیهانی ئیسلامی بێگومان تیاچوون و بنەبڕکرانی لووی شێرپەنجەیی زایۆنیزم بە چاوی خۆی دەبینێ.

ڕێبەری مەزنی شۆڕسی ئیسلامی، مەسەلەی غەزەی بە پرسی گرینگی جیهانی ئیسلام هێنایە ئەژمار و فەرمووی: خوای گەورە پرسیاری ئەوە لە گەلانی موسڵمان دەکات لەبەرچی حکومەتەکانیان نەخستە بن گوشارەوە بۆ راگرتنی پشتییوانیان لە ڕژێمی زایۆنی و هەروەها لە حکومەتە ئیسلامییەکانیش، لەبەرچی  فەرمانە قورئانییەکانیان بەجێنەهێنا. بەڕێزیان پێیداگرت: هەڵبەت خۆڕاگریی غەززە و فەلەستین بە بەرخۆدانیان بەرامبەر بە دوژمنی دڵڕەقی زایۆنی خەریکی بەجێهێنانی فەرمانە قورئانییەکانن و لایەنی بەپێچەوانەی ئەم مەسەلەن و بە لوتفی کرد گار و بە پێی بەڵێنە قورئانییەکان، سەرکەوتنی ئیلاهی بە نسیبیان دەبێ.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمڕۆکە جیهانی ئیسلام و ئازادیخوازانی جیهان هەموو تازیەباری خەڵکی غەززەن، فەرمووی: خەڵکی غەززە لەلایەن کەسانێکی زوڵمیان لێ دەکرێ کە دوورن لە مرۆڤ و مرۆڤایەتی و هەر لەبەر ئەوەش گەورەترین ئەرکی هەموان ، پشتیوانی کردنی خەڵکی چەوساوەی غەززە و بەرخۆدانی بوێرانەی هێزەکانی خۆڕاگری و پاڵپشتی کردنی ئەو کەسانەیە کە یارمەتیی خەڵکی غەززە دەدەن. 

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی وتەکانیدا ، تەلاوەتی قورئان و تەکنیک و هونەرەکانی تەلاوەتی بە یەکێک لە ڕێگا گرینگ و کاریگەرەکانی هاندانی موسڵمانان بۆ خووگرتن بە قورئان و تێگەیشتن لە مانا و ئامۆژگارییەکانی هێنایە ئەژمار و فەرمووی: بەداخەوە ئەمڕۆکە سکاڵاکەی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) لای خواوەند سەبارەت بە تەنیا مانەوەی قورئان  ونەڕۆیشتنی موسڵمانان بۆ لای قورئان، بووە بە یەکێک لە دیاردە تاڵەکانی بەشێکی گەورەی جیهانی ئیسلام، کە ئەنجامەکەشی بەجێنەهێنرانی فەرمان و ئامۆژگارییە قورئانییەکانە.