پێداگریی ئەمیرعەبدوڵاهیان لە سەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ژینۆسایدکرانی فەلەستینییەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425492-پێداگریی_ئەمیرعەبدوڵاهیان_لە_سەر_بەردەوامبوونی_هەوڵەکان_بۆ_ڕاگرتنی_ژینۆسایدکرانی_فەلەستینییەکان
وزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی هەوڵەکان لەپێناو راگرتنی ژینۆسایدکرانی فەلەستینییەکان لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 28, 2024 08:30 Asia/Tehran

وزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەردەوام بوونی هەوڵەکان لەپێناو راگرتنی ژینۆسایدکرانی فەلەستینییەکان لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" لە دیداری "سامح شوکری" وەزیری دەرەوەی میسر لە پەراوێزی پەنجا و پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆبوونەەی چەکداماڵین لە ژێنێڤی سویس، ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە سەرچاوەی قەیران لە ناوچەکە ناوبرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە دەوری یەکجار گرینگی میسر بۆ پشتیوانی کردنی فەلەستین و یارمەتیدان بە هەڵگیرانی گەمارۆی مرۆیی لە سەر کەرتی غەززە، خوازیاری راگیردرانی خێرای پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و دامەزرانی ئاگربڕ لەم ناوچەیە بوو.

"سامح شوکریش"مەسەلەی فەلەستینی بە پرسێکی گرینگ و جێی سەرنجی میسر، ئێران و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە زانی و وتی: میسر و ئێران یەکدەنگ و یەکبیر و ڕان لەسەر پاڵپشتی کردنی مەسەلەی فەلەستین و کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی دژ بە گەلی فەلەستین. شوکری هیوای خواست کە دیدارەکانی کاربەدەستانی ئێران و میسر بەستێنێکی زیاتر خۆش کات بۆ بووژانەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئاراستەی قازانج و بەرژەوەندیی هاوبەشی دوو گەل.