کاتی فەرمی پڕو پاگاندای پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران کۆتایی پێ هات
مۆڵەتی پڕوپاگاندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات.
پەپێی ڕاگەیاندنی لیژنەی هەڵبژاردنی وڵاتی ئێران و بەلەبەرچاوگرتنی بڕگەی حەفتای یاسای پرۆسەی هەڵبژاردنی پارلمانی ئیسلامی و کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر، مۆڵەتی پڕوپاگاندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەر لە ئێران، کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەی مانگی ڕەشەمە کۆتایی پێ هات و بەمجۆرە لەمکاتە بەدواوە هەرچەشنە چالاکیەکی پڕوپاگاندای هەڵبژاردن قەدەغە دەبێ.
پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی پارلمانی ئیسلامی و شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەربڕایرە سبەی هەینی یازدەی مانگی ڕەشەمە بەئامانجی ململانێ بۆ وەدەستهێمنانی دووسەدو نەوەد کورسی دەسەڵاتی یاسادانان و هەشتاو هەشت کورسی کۆڕی بلیمەتەکانی رەهبەر بەڕێوە ببردرێ.