دەسپێکی پرۆسەی وەرگرتنی دەنگ لە ئێران لە کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی سبەی هەینییەوە
لیژنەی هەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند کە پرۆسەی وەرگرتنی دەنگ لەسەرجەم بنکه کان لەسەرانسەری وڵات سبەی هەینی کاتژومێر هەشتی بەیانی دەست پێ دەکا.
هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مه جلسی شورای ئیسلامی ئێران و شەشەمین خولی کۆڕی خوبره کانی ڕەهبەری سبەی هەینی یازدەی ڕەشەمەی ئەمساڵی هەتاوی لە سەرانسەری ئێران بەڕێوە دەچێ و بەربژێرەکانی ئەو هەڵبژاردنە بەئامانجی وەدەستهێنانی دووسەدو نەوەد کورسی دەسەڵاتی یاسادانان و هەشتاو هەشت کورسی مه جلسی خوبره کانی ریبه ری دەکەونە ململانێ و رکه به رایه تی .
مۆڵەتی پڕوپاگەندای بەربژێرەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مجلسی شورای ئیسلامی ئێران و شەشەمین خولی مه جلسی خوبره کانی ریبه ری کاتژومێر هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کۆتایی پێ هات.
پڕوپاگاندای هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مجلسی شورای ئیسلامی ئێران لە ڕۆژی سێی مانگی ڕەشەمەوەو پڕوپاگاندای شەشەمین خولی کۆڕی بلیمەتەکانی ڕەهبەریش لە ڕۆژی بیست و پێنجی ڕێبەندانەوە دەستی پێ کردبوو.
لەم ماوەدا زۆرتر لە پازدە هەزار و دووسەد بەربژێری پرۆسەی هەڵبژاردنی دوازدەهەمین خولی مجلسی شورای ئیسلامی ئێران و سەدو چلو چوار بەربژێر بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی خوبره کانی ریبه ری پڕوپاگاندای خۆیان بەڕێوە برد.
وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ژومارەی خاوەن مەرجەکانی دەنگدانی بە شەست و یەک ملوێن و سەدو حەفتاو دوو هەزارو دووسەدو نەوەدو هەشت کەس ڕاگەیاندوە.