ئادار 02, 2024 10:00 Asia/Tehran

هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران و شەشەمین خولی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری بە بەشداریی پڕ سۆز و خرۆشی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی خەریکی بەڕێوەچوونە.

بە پێی راگەیاندنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بە دەسپێکرانی دەنگدان لە کاتژمێری ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە، خەڵک زووتریش خۆیان گەیاندبووە شوێنەکانی دەنگدان.

ڕاپۆرتەکان لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە لە چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک، لە لاوان و دەنگیەکەمییەکان تا ژنان و پیاوانێک کە ساڵانێکە لە گۆڕەپانی سیاسیدا دەوریان گێڕاوە و هەروەها بلیمەتانی گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسیان، خۆیان گەیاندۆتە سەر سنوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە زێدە بکەن بە مێژووی شانازییەکانی ئێرانی ئیسلامی. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش کاتژمێری ٨ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکی مارسی ٢٠٢٤ هەر لە هەمان خولەکەکانی دەسپێکی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و شەشەمین خولی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری بە ئامادەبوونی لە حسێنییەی ئیمام خومەینی(رە) دەنگی خۆی خستە نێو سندووقەوە. ڕێبەری مەزنی شۆڕی ئیسلامی، ڕوو لە گەلی ئێران فەرمووی: ئەوە بزانن کە ئەمڕۆ چاوی خەڵکانێکی زۆر و کەسانی خاوەن پلە و پێگەی سیاسیی لە جیهاندا لەسەر ئێرانە، کەوایە دڵسۆزانتان خۆشحاڵ بکەن و ناحەزانتان هیوابڕاو.

هەروەها سەرۆکانی دەزگە سیانەکانی ئێران (دەزگەی یاسادانەر، دەزگەی کار بەڕێوەبەر و دەزگەی داد) هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی ئێرانی ئیسلامی دەنگی خۆیان خستە نێو سندووقی دەنگەوە. 

ئایەتووڵلا سەید ئیبرابهیم ڕەیسی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە وەزارەتی ناوخۆ پاش خستنی دەنگی دەنێو سندووق وتی: هەڵبژاردنەکان بەرهەمی شۆڕشی ئیسلامیە، دەنگی جەماوەر جارەنووسسازە ، داهاتووی هەموو بەشەکانی وڵات بە دەنگی جەماوەر دیاری دەکرێ و ئەوە لە شانازییەکانی نزامی یئیسلامییە، لە هەمان یەکەم ڕۆژەوە کە ئیمام فەرمووی پێوەر دەنگی جەماوەرە، تا بە ئەمڕۆ پێوەر دەنگی جەماوەر بووە.

حوجەتولئیسلام وەلموسلمین غوڵامحسێن موحسنی ئێژەیی ، سەرۆکی دەزگەی دادی ئێرانیش پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە نێو سنووقەوە ، ڕوو لە هەواڵنێران وتی: بەشداریی پڕ سۆز و خرۆشی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و هاتنی زۆربەی خەڵک بەرەولای سنووقەکانی دەنگدان و هەڵبژاردنی کەسانێک کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە توانا و شیاوەتی یاسادانان و چاوەدێری کردن بەسەر جێبەجێکرانی یاسا و "دانی دەنگی متمانە بە کابینە"ـیان هەیە، کاریگەری و دواهاتی باش و لەباری دەبێ لە گۆڕەپانی جۆراوجۆری سیاسی، ئابووری، ئاسایشی، کۆمەڵایەتی و کلتووری دەبێ. لەم خولەی هەڵبژاردنەکاندا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی ٢٩٠ نوێنەری مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران و ٨٨ ئەندامی مەجلیسی خوبرەگانی ڕێبەری بەڕێوەدەچێ. 

سەرپەیڤ