ئادار 03, 2024 14:00 Asia/Tehran

ئامادەبوونی پڕشکۆی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان، جارێکی دیکە هەوڵی دوژمنانی بۆ بایکۆت کردنی هەڵبژاردنەکان، بێ ئاکام کردو پاڵپشتییەکی پتەوی بۆ وڵات بەدیهێنا.

هەڵبژاردنەکانی دوانزەیەمین خولی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی بۆ هەڵبژاردنی٢٩٠نوێنەر بۆ خولێکی چوارساڵان و شەشەمین خولی ئەنجومەنی خیبرەکان یان شارەزایانی ڕێبەری بۆ هەڵبژاردنی٨٨ئەندامی ئەو مەجلیسە بۆ خولێکی هەشت ساڵان، رۆژی هەینی لە هەلومەرجێکدا بەڕێوە چوو کە دوژمنانی دەرەوەیی و ژمارێک کەسایەتی لەناوخۆدا، بانگەشەی بەرفراوانیان بەئامانجی بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنە، لەماوەیەک لەمەوبەرەوە دەس پێ کردبوو.

سەرەڕای ئەوە، ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵک لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان سەلماندی کە خەڵک بڕوایان هەیە بە تەوەرەبوونی خۆیان لە نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و ئامادەبوونی٢٥ملوێن خاوەن مەرجی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکان، پاڵپشتییەکەی گەورەی بەدیهێنا بۆ وڵات و دەزگەو دامەزراوەکانی.

خاڵێکی گرینگی دیکە لەبارەی هەڵبژاردنەکانی رۆژی هەینی ئەوەیە کە دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگیردرێ کە ئەو هەڵبژاردنە لە هەلومەرجی بایکۆتی ئابوری وهەروەها لە ئاسایش و سەلامەتی تەواودا بەڕێوە چوو کە ئەوەش، سەرکەوتنێکی دیکە بەئەژمار دێ بۆ خەلک و نیزامی ئێرانی ئیسلامی چونکە کێشەو گرفتە ئابوریەکانی وڵات لە وێنەی تەوەرەکانی بانگەشەی میدیا دژبەرەکان بوو بۆ پەژیوان کردنەوەی خەلک لە بەشداریی هەڵبژاردنەکان؛ بەشداریی٢٥ملوێن کەسیی خاوەن مەرجەکانی دەنگدان  لە هەڵبژاردنەکاندا سەلماندی کە جیا لە کێشەو ئاریشە سیاسیەکان و چەواشەکاریی دوژمنان، خەڵک، گرفتە ئابورییەکانیان نەکردۆتە بیانوویەک بۆ بەشداری نەکردن.

ئاشکرایە کە، هەڵبژاردنەکان لە خولە جیاجیاکانی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، دەوری سەرەکی بووە لە ژیانی سیاسیی وڵاتداو لەڕاستیدا گرینگترین میکانیزمی هاوبەشیی گرووپ و لایەنە سیاسییەکان بووە؛ نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی جۆربەجۆر لە سەرەتای شۆڕشی بەشکۆی ئیسلامییەوە تائێستا، سەرچەشنی تازەی گەلسالاریی دینی بە هاوبەشیی سیاسیی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای، خستووەتە بەرچاو.

 

سەرپەیڤ