ئێران، پاڵپشتیی هیچ شەڕێکی ناوچە نابێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425616-ئێران_پاڵپشتیی_هیچ_شەڕێکی_ناوچە_نابێ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران، داکۆکی لە هیچ شەڕێک لە ناوچەدا ناکاو هەردەم لایەنی ئیجابیی لە کێشە ناوچەییەکاندا بووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 05, 2024 09:00 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ئێران، داکۆکی لە هیچ شەڕێک لە ناوچەدا ناکاو هەردەم لایەنی ئیجابیی لە کێشە ناوچەییەکاندا بووە.

"ناسر کەنعانی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا وتی: پەیوەندیی سەربازی و بەرگریی ئێران و ڕووسیا، هاوکاریی یاسایی و داڕێژراو لەسەربنەمای ماف ویاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان وهەروەها بەگوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی دوو وڵاتە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە بەجاران رامانگەیاندووە کە شەڕ، بەڕێکار نازانین و داکۆکی لە ڕێگاچارەی سیاسی دەکەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها پێی داگرت: وڵاتانی ئیسلامی دەبێ لەدووەم دانیشتنی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە جەددە، بڕیارێکی جیددیی بگرن بۆ پێش گرتن بە درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بەدژ خەڵکی غەززە، کۆتایی هێنان بە شەڕ و بوارخۆشکردن بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی فەلەستین و ڕێگربن لەبەردەم هاتنەدی ئامانجی وەیشومەی زایۆنییەکان بۆ کۆچپێکردن بە خەڵکی غەززە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئیدیعای دامەزرانی پێگەی ئێران لە دەریای سور بە یارمەتیی سودان، ئیدیعایەکی بێ بنەماو ئامانجی سیاسی لەپشتە.

کەنعانی وتیشی: ئێران هیچکام لە تاوانەکانی رژیمی زایۆنیستی بەدژ ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆی، بێ وەڵام ناهێڵێ.