پیشنیارەکانی وەزیری کاروباری دەرەوە لەجڤێنی جەددە
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە جڤێنێکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەجەددە ، شەش پیشنیاریان دابەدەستەوە
شەش پێشنیاری حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جەددە بەم شێوەیەیە:
یەکەم: دەرکرانی ڕژێمی زایۆنی لەکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وپیشگیری کردن لە ئەندامیەتی لەڕێکخراوەکانی ترکاروکردەیەکی زەروری پێویستە.
دوهەم : پێویستە ڕاگرتنی خێرای بەرەکوژی وجەنایەتە جەنگیەکان ، پاشەکشەی سەربازانی ڕژێمی زایۆنی بۆ دەرەوەی کەرتی غەززەئەنجام بێت ویارمەتی زۆرتری مرۆڤ دوستانە بۆ هەموو ناوچەکانی غەززە ، بەبێ شەرت ومەرج وبێ وەستان وخێرا بەڕێ بکرێت. سێهەم :دەبێ هەمووهەوڵ بدەێن کە دۆخی نیشتەجێکرانی کاتیی بۆ کەسانێک لە ماڵوحاڵی خۆیان لە دەس داوە، خێرا دابین بکرێت.چوارەم : پێویست وزەرورە نەخۆشخانەکان وناوەندەکانی دەرمانی لەسەرانسەری کەرتی غەززە وەگەڕبخرێن وتەیاربکرێن.پێنجەم : دەبێ برینداران کەبرینیان قوڵە وحاڵیان خراپە بەتایبەت منداڵ وژنان بتوانن خیرا بۆدەرەوەی فەلەستین بۆ دەرمان کران بگوێزرێنەوە. شەشەم: وەکوو کاروکردەی خیرا وهەستپێکراو، زەروری وپێویستە بەیارمەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وهاوڕییەتی میسر، تێپەڕگەی ڕەفەح هەرچی خیراتر بەشێوەی تۆکمە وتەواو بکرێتەوە هەتا دۆخی لەبار وباش بۆ ژیانی خەڵک لە غەززە دابین بکرێت.