ئادار 20, 2024 14:07 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پیرۆزبایی کردنی ساڵی تازە و هاوکات بوونی لەگەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، وتی: ساڵی ١٤٠٣ ساڵی گەشانەوە و پەرەسەندنی زیاتر بوونی بەرهەمهێنان دەبێ.

«سید ابراهیم رئیسی» سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا بە بۆنەی دەسپێبوونی ساڵی تازەی هەتاویی ١٤٠٣ ، بە ئاماژەدانە ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو لە گۆرەپانی جیاجیادا، وتی: ساڵی ١٤٠٢ ساڵێکی پڕهەوراز و نشیو بوو بە ڕووداوگەلێکی گرینگەوە؛ هەم خۆشی هەبو هەم ناخۆشی، بەڵام دەسکەوتی گشتیی ڕووداوەکانی ساڵی رابردوو گەشانەوە و پێشکەوتنی ئێران لە هەموو بەشەکاندا بوو.

ڕەیسی وتیشی: سێ ساڵی یەک لە دوای یەکە کە وڵاتەکەمان گەشانەوەی بانی ٤% بە خۆیوە دەبینێ و ئەوە لە کاتێکدا کە مامناوەندی گەشی ئابورییمان لە نەوەدەکاندا کەمتر لە ١% بووە.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بە یارمەتیی جەماوەر، ساڵی ١٤٠٣ ساڵی پەرەسەندنی زیاتر و بەربڵاوتری بەرهەمهێنان، گەشانەوەی ئابووری، دابەزینی ئاستی هەڵاوسان و خزمەتگوزاریی زیاتر بە ئێرانییەکان دەبێ. 

ڕەیسی بە ئاماژە بە هەوڵی دوژمنان بۆ زەبردان لە ئێرانی ئیسلامی، یەکێتی، یەکدەنگی و هاوهەڵویست بوونی جەماوەر و بەرپرسانی بە هۆکاری شکستهێنانی دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی زانی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: بەشداریی بەرچاو و پڕمانای خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراجۆرەکان دوژمنانی هیوابڕا کرد. 

سەرپەیڤ