سەردار سەلامی: ڕژیمی زایۆنی ناتوانێ لە ئاگری ئەو ئاژاوەگێڕیانەی دەرباز بێ کە هەڵیان دەگیرسێنێ
فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی لەمڕۆدا بە یارمەتیی بێوچانی ئەمریکا زیندووە، وتیشی: ئەم ڕژیمە ناتوانێ لە ئاگری ئەو ئاژاوەگێڕییانەی دەرباز بێ کە هەڵیان دەگیرسێنێ و لەبەدرەدست دایەو باش دەزانێ کە چی ڕوو دەدا.
سەرداری سەرلەشکری پاسدار حسێن سەلامی فەرماندەری گشتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گوتاری بەر لە نوێژی هەینی لە ڕێوڕەسمی قودس لە زانکۆی تاران، بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی لەنێوان ژیان و مەرگ دا پەلەقاژە دەکا، هەرچی بکا تووشی شکست دەبێ، وتیشی: ئەم ڕژیمە بێتوو هەروا شەڕەکەی لەگەڵ خەڵکی فەلەستین بەردەوام بکا لەکۆتایی دا ناچار دەبێ مل بدا بە خۆڕاگریی ئیلاهیی خەڵکی فەلەستین ، و بێتوو پاشەکشەش بکا دیسانەوە هەر شکست دێنێ.
سەرلەشکر سەلامی ڕایگەیاند: هەنووکە ئێمە لەسەر بنەمای بەڵینە ڕاستەکانی خوداوەند دەجووڵێینەوە، خوای گەورەش بێ بەڵین نیە، کەوایە موسوڵمانەکان سەرکەوتوو دەکا و بەهەمان شێوە کە ڕێبەری مەزن و ئاڵاهەڵگرمان فەرمووی؛ پیاوانی خەباتگێڕمان ڕژێمی زایۆنی سزا دەدەن و ئەم ڕژێمە ناتوانێ لە ئاگری ئەو شەڕ و ئاژاوەگێڕییانەی دەرباز بێ کە هەڵیاندەگیرسێنێ و هەربۆیە وریایی دەدەین کە هیچ کردەوەیەکی دوژمن بەدژی نیزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی بەبێ وەڵام نامێنێتەوە.