نیسان 13, 2024 17:34 Asia/Tehran
  • پێش گرتن بە گەمییەکی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەنگەی هورموز لە لایەن سپاوە

گەمییەکی کانتینەرهەڵگری ڕژێمی زایۆنیستی بە نێوی MCS Aries لەلایەن هێزەکانی تایبەتی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە نیزیک تەنگەی هورموز پێشی پێ گیرا.

گەمییەکی بازرگانی کانتینەرهەڵگر بەنێوی MCS Aries  ئەمڕۆ لەلایەن  هێزی تایبەتی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە هەڵمەتی هێلبۆرن و دابەزینی هێز لەسەر ئەم گەمییە لە نیزیکی تەنگەی هورموز لە کەنداوی فارس پێشی پێ گیرا.

ئەم گەمییە ئێستا بەرەو ئاوەکانی ئێران بەڕێگاوەیە  و بە ئاڵای پورتوگال و لەلایەن کۆمپانیای زودیاک مێریتایم  کە خاوەنەکەی سەرمایەدانەرێکی زایۆنیست بەنێو ئەیال ئۆفرە ئیدارە دەکرێت.

ئەم گەمییە بازرگانییە لە ئیماراتەوە بەرەو هیندستان دەڕۆیشت و کاتی چوونەدەر لە بەندەر سیستمەکانی ڕێگەدۆزینەوەی خۆی داخستبوو.

سەرپەیڤ