نیسان 14, 2024 08:23 Asia/Tehran
  • سات بەسات بە ڕۆماڵی هەواڵەکانی هاوپێوەند بە وەڵامی توندی ئێران بە داگیر کەرانی زایۆنی/ هەڵدانی سەدان موشەک ودرۆن بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان

سەرچاوە ئاگاکان لە وتووێژلەگەڵ ئەلعالەم: هەڵمەتی بەربلاوی خۆفڕی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لەدژی مەبەست گەلێک لە سەرزەویە داگیرکراوەکان لە چەنددەقە لەمەوپیش دەسپێکرا.

هەڵمەتی بەربڵاوی خۆفڕی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دژی مەبەست گەلێک لە سەرزەویەداگیرکراوەکان لە چەند دەقەلەمەوپیش دەسپێکرا.ڕێکخراوی ڕادیۆتەلەفیزیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی ئیسرائیلی وئەمریکی لە دەسپێکرانی پەلاماری خۆفڕی ئێران بۆ سەرفەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا.هەرلەم پێوەندیەدا، ماڵپەڕی عێبری زمانی والا وئاکسیوس بەگیڕانەوە لەبەرپرسانی ئەمریکایی وئیسرائیلی لە دەسپێکرانی پەلاماری خۆفڕانەی ئێران بۆ سەر فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا. ڕۆژنامەی عیبری زمانی یەدیعوت ئاحارونوت یش ڕایگەیاند کەدەیان خۆفڕ لەئێرانەوە بەرەوڕژێمی ئیسرائیل لە حەرەکەت دان . میدیازایۆنیەکان هەروەها لە هەک کرانی ڕادارەکانی ڕژێمی زایۆنی لەلایەن گروپی هەکری حەنزەلە هەواڵیان دا. دەنگی ئاژیرلە جەولان وئەلجەلیل ودەنگی چەند تەقینەوەی نوێ ،دەنگی تەقینەوەکان سەرچاوەگرتوو لەپەلامارێکە کەلە باشووری لوبنا ن دایە. میدیا ئیسرائیلیەکان لە بەرزبوونەوەی هەمدیسانی دەنگی ئاژیرلە جەولانی داگیرکراوی سووریا وئەلجەلیل لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا. دەنگی چەند تەقینەوەیش بەرگوێ کەوتووە. ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی پەلاماری ئێران بۆسەر ئیسرائیل ئەمڕؤ کۆبوونەوەی نائاسایی بەڕێوە دەبەن .سەرچاوەهەواڵدەریەکان بەیانی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا کە ڕژێمی زایۆنی بەمیدیاکانی ئەم ڕژێمە ئیزنی بڵاوکرانەوەی وێنەوفیلمی پەلاماری موشەکی وخۆفڕی ئێران نادەن .میدیا ئیسرائیلیەکان وتیان: باێدن لە ئیسرائیل داوای کرد وەڵامی پەلاماربۆسەر ئێران نەداتەوە. ماڵپەڕی ئیسرائیلی تودەی ڕاپۆرتی دا جۆباێدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئیسرائیل داوای کردووە وەڵامی پەلامارەکەی ئێران نەداتەوە.

 

سەرپەیڤ