نیسان 14, 2024 09:39 Asia/Tehran
  • نوێنەرایەتی ئێران: کاروکردەی سەربازی بەپێی بڕگەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بوو

نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند: کاروکردەی سەربازی ئێران بەپێی بڕگەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرگری ڕەوا لە وەڵام بە دەستدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتەکەمان لە دیمەشق بوو

نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاشنێوەڕووی شەممە بە کاتیی خۆجیی ڕایگەیاند : کاروکردەی سەربازی ئێران بە پێی بڕگەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی بەرگری ڕەوالە وەڵام بە دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرشوێن وناوەندە دیپلۆماتیکەکانی ئێمە لە دێمەشق بوو. مژارەکە دەتوانین بە ئەکام وئەنجام گەیشتوو بزانین .لەدرێژەیش دا وتی: بەم حاڵە ، ئەگەر ڕژێمی ئیسرائیل توشی هەڵەیەکی تر بێت، وەڵامی ئێران بەشێوەی جیی سەرنج توندتر دەبێت. ئەم تێکەڵچوونە لەنێوان ئێران وڕژێمی سەرەڕووی ئیسرائیلە کە ئەمریکا دەبێ خۆی لیی دووربخاتەوە.

 

سەرپەیڤ