نیسان 14, 2024 10:14 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە بارەی وەڵامی ئێران بە ڕژێمی زایۆنی

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی وەڵام دانەوەبە کاروکردەی دەستدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی لەدژی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دێمەشق بەیاننامەیه‌کی دەرکرد

لەبەیاننامەی وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران داهاتووە: هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێکهێنانی مافی بەرگری ڕەوا لەمادەی ٥١ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ولەوەڵام بە دەسدرێژکاریە سەربازیە بەردەوام وپەیتا پەیتاکانی ڕژێمی زایۆنی وشەهید کرانی مۆستەشارانی فەرمی سەربازی ئێران کەبە بانگهێشتی حکۆمەتی سووریا لەم وڵاتە سەرقاڵی چالاکی بوون وبەتایبەت پەلاماری سەربازی لەبەرواری سێزدەی خاکەلێوە ی ساڵی ١٤٠٣ی بۆسەرناوەندە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتەکەمان لە دەمیشق لەبەراوری ٢٦ی خاکەلێوە ی ١٤٠٣زەنجیرەیەک لە پەلامارەسەربازیەکان لەدژی بنکە وناوەندە سەربازیەکانی ئەم ڕژێمەیان بە ئەنجام گەیاند. لەم بەیاننامەیەدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ویڕای پیداگری هەمدیسان لە سەر پێبەندی خۆی سەبارەت بە بنەماومەبەست وئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ومافی نێودەوڵەتی، لەسەر عەزم وورەی خۆی بۆ بەرگری مسۆگەرانە لە سەروەری ، یەکپارچەیی خاکیی  وبەرژەوەندی نیشتمانی خۆی لەبەرامبەر هەرجۆرە کەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە زەخت وزۆرودەسدرێژی پیداگری دەکات. هەروەها لەبەیاننامەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە دا هاتووە: ناچاربوونی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کاروکردەی بەرگریانە لە پێکهێنانی مافی بەرگری ڕەوا، پێشاندەری ڕێکاری بەرپرسانەی ئێران سەبارەت بە ئاشتی وئەمنیەتی ناوچەیی ونێودەوڵەتی لە کات وسەردەمێکدایە کە کاروکردەی حکۆمەتەکانی دراوسێی وئاگرخستنەوە لە ناوچە وواوەتر لەو بەردەوامە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەلەم بەیاننامەیەدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەگەریی پێویست وزەرورلە گرتنی کاروکردەی بەرگریانەی زۆرتر لە مەڕ پاسەوانی کردن لە بەرژەوەندی ومافی ڕەوای خۆی لەبەرامبەر هەرجۆرە کاروکردەی دەستدرێژکارانەی سەربازی وکەڵک وەرگرتنی نایاسایی لە زەخت وزۆر، هیچ شک وگومانێک نایەنیتە ئاراوە.  

 

 

سەرپەیڤ