نیسان 14, 2024 10:42 Asia/Tehran
  • بۆڵتون : باێدن تاوانباری سەرەکی پەلاماری ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیە

جان بۆڵتون ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی پێشووی ئەمریکا بە ئامادەبوون لە بەرنامەی ڕاستەوخۆی کەناڵێکی ئەمریکایی ،بایدنی بە تاوانباری سەرەکی پەلاماری ئێران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی زانی

 بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی پێشووی حکۆمەتی ترامپ لە وتووێژێکدا کەسایەتی بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە تاوانباری سەرەکی پەلاماری ئێران بە ڕژێمی زایۆنی زانی وبانگەشەی کرد: حکۆمەتی ئەمریکا هەرلەهەمان سەرەتاوە لەگەڵ پەلاماری حەماس بەشێوەی مسۆگەرانە هەڵس وکەوتی نەکرد وبیری نەکردەوە کەئەم پەلامارە بەشێک لە ئۆپراسیۆنی گەورەتر بەناوی ئاڵقەی ئاگری دەورەبەری ئیسرائیل دەبێت .

بۆلتۆن لەم وتووێژە دا بانگەشەی کرد کەبڕوای وایە پەلاماری ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنی هێزەکانی ئەمریکایش دینێتە ناو پەلامارەکە.ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتمانی حکۆمەتی ترامپ بە ڕەخنە گرتن لە کەناڵەتەلەفیزیۆنیەکانی تر کە ئیدعادەکەن ئەم پەلامارە گرینگ نیە وتی: قەزاحەن ئەمە پەلامارێکی بەربڵاوە بە مۆشەکی کرۆز وزیاتر لە سەد خۆفڕوئەمە تەنیا شتێکە کە لە حاڵی ئێستادا لیی ئاگادارین .

 

 

سەرپەیڤ