ماڵپەڕی ئاسمانی نەواتیم لە خۆلگە دەرچوو
نیسان 14, 2024 16:43 Asia/Tehran
کەناڵی ئەلمەناربە گیڕانەوە لە سەرچاوەگەلێکی تایبەت ڕاپۆرتی دا لانی کەم ١٥ مۆشەکی ڕاستەوخۆ بەرەو بنکەی ئاسمانی "نەواتیم " لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو کەوتووە وزۆرزیانی وێکەوتووە وئیمکانی کەڵک وەرگرتن لەوشوێنە ئیتر نیە
ئەم بنکە کە لەباشووری سەرزەویە داگیرکراوەکان ولەناوچەی سارای نەقەب ولەنزیک شاری بەئر ئەلسەبع داهەڵكەوتووە ،بە باندێکی فڕینی ٣٤٠٠ مێتری ، یانە وبنکەی سەرەکی فڕؤکە شەڕکەرەکانی ئیف ٣٥ی ڕژێمی زایۆنیستی بوو.