نیسان 14, 2024 16:57 Asia/Tehran
  • نامەی ئێران بۆئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی کاروکردەی سەربازی لە دژی ئیسرائیل

باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممە بە کاتی خۆجیی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند : ئەگەرڕژێمی ئیسرائیل هەمدیسان دەس بداتە هەرجۆرە کاروکردەی سەربازی ، وەڵامی ئێران بەدڵنیاییەوە بەهیزترومسۆگەرانەتروبەبڕانەتردەبێت

.ئەمیرسەعید ئیرەوانی باڵوێزونوێنوەی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی شەممە بەکاتی خۆجیی لە نامەیەکدا بۆئانتۆنیۆگوترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وهەروەها خاتوو "وینسافریزر" باڵوێزونوێنەری هەمیشەیی ماڵت کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشت لەئەم مانگەی زایینی "ئاوریل" ی لەئەستۆ دایە جەختی کرد: کاروکردەی سەربازی لە جێبەجێکرانی مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرگری کردن لە خۆ،کەلەمادەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاشكرا هاتووە، لەوەڵام بە دەسدرێژکاریە سەربازیەکانی پەیتا پەیتای ڕژێمی ئیسرائیل، بەتایبەت پەلاماری سەربازی ئەم ڕژێمە لە یەکی ئاوریلی ٢٠٢٤، کەلەدژایەتی تۆکمە وتەواولەگەڵ مادەی دووی بڕگەی چواری جاڕنامەکەدابوو، گیراوە.پلە بەرزترین دیپلۆماتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: بەداخەوە ، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەئەنجام دانی ئەرکەکانی خۆی لە پاڕاستنی ئاشتی وئاسایشتی نێودەوڵەتی کەمتەرخەمی دەکات وبەڕژێمی ئیسرائیل ئیزنی داوە هەتا هێڵە سوورەکان وبنەمای بنەڕەتی مافی نێودەوڵەتی بنپێبکات. وەها گەندەلکاری وگزێکاریەک بووەتە هۆی تەشەنای ئاڵوزیەکان لەناوچەو ئاشتی وئەمنیەتی ناوچەیی ونێودەوڵەتی خستووەتە مەترسیەوە.  

 

 

سەرپەیڤ