نیسان 18, 2024 10:00 Asia/Tehran

سەرۆکی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران وتی: هەڵمەتی "وەعدەی سادق" بۆ وڵات و هێزە چەکدارەکانمان و هەروەها بەرەی خۆڕاگریی، پڕدەسکەوت بوو و سست و لەرزۆک بوونی ئیسرائیلی سەلماند.

"پەیمان جێبێلی" ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆڕی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی شوێنهاتەکانی هەڵمەتی مووشەکیی و درۆنیی سپا بەدژ رژیمی زایۆنی وتی: هەڵمەتی "وەعدەی سادق" بۆ وڵاتمان، هێزە چەکدارەکانمان و بەرەی خۆڕاگریی، پڕلە دەسکەوت بووە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە باڵادەستی و توانای نمونەیی هێزە چەکدارەکان بە هاوکاریی و پاڵپشتیی تۆکمەوتەواوی خەڵکی خۆشەویستمان لەو هەڵمەتەدا پێشاندرا، وتی: هەروەها ئەو هەڵمەتە، سست و لەرزۆک بوونی رژیمی زایۆنی دەرخست و سەلمێندرا کە ئیسرائیل لەماڵی جاڵجاڵۆکەش سست ترە.

سەرۆکی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەکۆتاییدا هیوای خواست؛ سەرکەوتنی هێزە چەکدارەکان و خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگریی، درێژەی بێ.

سەرپەیڤ