نیسان 20, 2024 10:15 Asia/Tehran

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە بەیاننامەیەک دا زەبرکەوتن لە دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانی ڕەت کردەوە .

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ هەینی لە بەیاننامەیەک دا  نووسی : ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پشت ڕاستی دەکاتەوە کە هیچ چەشنە زەبروخەسارێک نەکەوتوەلە ناوەندەکانی ناڤۆکی ئێران.

هەرلەم حالەدا رافائل  گەرووسی بەڕێوەرەی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پێداگری کرد کە دامەزراوەکانی ناڤۆکی  هیچکات نابێ لە تێکهەڵچوونە سەربازییەکان دا بکەونەبەر پەلامار.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەندێ سەرچاوەی ڕۆژاوایی و زایۆنیستی دوابەدوای ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە شاری ئیسفەهان ئیدیعایان کرد کە ئەوە پەلاماری ئیسرائیل بووە .

بەم حاڵە کاربەدەستانی ئێرانی ڕایانگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێران لەبەر بینینی هەندێ  کەرەستە و وردە درۆن لە ئاسمان  لە دەورووبەری بنکەی ئاسمانی ئیسفەهان دەستیان کرد بە  تەقەکردن.

سەرپەیڤ