ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426743-ڕێوڕەسمی_پێشوازی_فەرمی_لە_سەرۆک_کۆماری_ئێران_لە_کۆشکی_سەرۆک_وەزیرانی_پاکستان
ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەڕێوە چوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 22, 2024 10:00 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی لە سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆشکی سەرۆک وەزیرانی پاکستان بەڕێوە چوو.

"محمد شەهباز شەریف" لە دەسپێکی گەیشتنی دوکتۆر ڕەئیسیبە پاکستان، پێشوازی کرد لە سەرۆک کۆماری ئێران و شاندە پایەبەرزەکەی هاوڕێی و دواتر سەرۆکانی دوو وڵات چوونە شوێنی تایبەتی پێشوازی و دەسبەجێ لەدوای ئەو ڕێوڕەسمە وتووێژی نێوان سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەستی پێکرد.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا پاکستانیەکەی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا لە کاربەدەستانی ئابوری و سیاسی وڵات گەیشتە ئیسلام ئاوا.

سەرۆک کۆماری ئێران لەو سەردانەی دا بڕیارە لەگەڵ ئاسف عەلی زەرداری سەرۆک کۆماری پاکستان"یش چاوپێکەوتن بکاو هاوکات بە سەردانی لە چەند شاری دیکەی ئەو وڵاتە، لەگەڵ زاناو بلیمەت و بازرگان و چالاکانی ئابوریش چاوپێکەوتن و وتووێژ بکا.

ڕامیارکارو سەرۆکی پارتەکانی پاکستان وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆک کۆماری ئێران بەڵێنی خۆیان بەئاراستەی پاڵپشتی لە پەرەی پەیوەندی نێوان دوو وڵات ڕاگەیاندوو ڕێزیشیان گرت لە هەلوێستی ئێران لە ناوچەکە بەتایبەت بەرگری لە گەلی زۆرلێکراوی فەلەستین.