سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە لاهووری پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426807-سەرۆکی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_گەیشتە_لاهووری_پاکستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی سەفەرێکی چڕ و پڕ و دیدارگەلێکی گرینگ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی، سەربازی و پەرلەمانی پاکستان ، لە دووەم ڕۆژی سەفەری فەرمیی خۆی گەیشتە شاری "لاهوور" دڵی فەرهەنگیی ئەم وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 24, 2024 05:55 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە میانەی سەفەرێکی چڕ و پڕ و دیدارگەلێکی گرینگ لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی سیاسی، سەربازی و پەرلەمانی پاکستان ، لە دووەم ڕۆژی سەفەری فەرمیی خۆی گەیشتە شاری "لاهوور" دڵی فەرهەنگیی ئەم وڵاتە.

سەرۆکی بەرپرسانی حکومەتی ئەیالەتیی پەنجاب بە مەبەستی هاسانکاری لە هاتووچۆی شاندی باڵای ئێرانی هاوکات پشووی ڕاگەیاند بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن، ئیدارە دەوڵەتییەکان و ناوەند و کۆمپانیا نادەوڵەتییەکان. سەدان خوێندکار، مامۆستا و ژمارێک کەسایەتیی زانستی، کلتووری و مدیایی پاکستانیش هاوکات لەگەڵ گەیشتنە بەرەوەی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گەرم و گوڕی پێشوازییان لێ کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم سەفەردا چووە سەر گۆڕی ئیقباڵی لاهووری و ڕێزی گرت لە پلە و پێگەی بەرزی ئەم شاعیر و فەیلەسووفە هاوچەرخەی پاکستان.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرلەبەیانی دوێنی دووشەممە بە بانگهێشتی فەرمیی لایەنی پاکستانی بۆ سەفەرێکی سێ ڕۆژەی فەرمی گەیشتە ئیسلام ئابادی پێتەختی ئەم وڵاتە.