May 08, 2024 10:00 Asia/Tehran

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیۆیۆرک پێداگری کرد کە هیچکام لە گروپگەلی خۆڕاگری بەشدار نەبوون لە هەنگاوە ڕەواکەی کۆماری ئیسلامی بەئاراستەی وڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنیستی و هەرچەشنە بانگەشەیەکی لەو پەیوەندیەدا بەرپەرچ دەدەینەوە.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە وڵامی تۆمەتی بێ بنەمای نوێنەری ئەو ڕژیمە لەو ڕێکخراوە بەدژی کۆماری ئیسلامی وتی: کۆماری ئیسلامی سەرجەمی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانە ڕاشکاوانەو مسۆگەر بەرپەرچ دەداتەوە.

چونکە ئێران بەردەوام مافیاسای نێودەوڵەتی لەبەرچاو گرتوەو وەفادار بوە بە جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و پەیڕەویشی کردو لە بڕیارنامەکانی لیژنەی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی ڕادەگەیەنێ کە ئەو کردەوە بەدژی زایۆنیستەکان بەشێوەی ڕاستەوخۆو فەرمی لەلایەن ئێرانەوە لە وڵامی دەستدرێژکاری سەربازی ئەو ڕژیمە بەتایبەت پەلامارەکەی بۆسەر کۆنسۆلخانەکەی لە دیمشق بەڕێوە چوەو هیچ کام لە گروپگەلی خۆڕاگری بەشدار نەبوون تێیداو هەربۆیە هەرچەشنە بانگەشەیەک لەو پەیوەندیەدا بەرپەرچ دەدەینەوەو ئەوەیە کە هەوڵی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ تۆمەتبارکردن ئەو لایەنانە هەر تەنیا بۆ شاردنەوەو پاساوی دەستدرێژکاریەکانیەتی لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ