بەشداری کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر لە ڕیوڕەسمی ماڵاوایی لە شەهیدانی خزمەت
ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە شەهیدانی خزمەت ئەمڕۆ چوارشەم لە تاران بەڕێوە چوو ژومارەیەک لە کاربەدەستانی وڵاتان بۆ بەشداری لەو ڕێوڕەسمەو ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی سەردانی پێتەختی ئێرانیان کردوە.
هەواڵدەری تاس"ی ڕوسیا ڕایگەیاند کە سەرۆکی دۆمای ڕوسیا لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی و هاوڕیکانیان لە تاران بەشداری کردوە.
هاوکات شاندی باڵای عێراقی پێکهاتوو لە سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتەکان و پارلمانتارو سەرۆک هۆزەکان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەئامانجی بەشداری لە لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و ڕێزگرتن لە سەرۆک کۆمارو وەزیری دەرەوەی شەهیدی کۆماری ئیسلامی و هاوڕیکانیان لە تاران بەشداری کردوە.
عەلی سەبری وەزیری دەرەوەی سریلانکاو هاکان فیدانی وەزیری دەرەوەی تورکیاو جەودەت یلمازی جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش هەر بەشدار ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
مەلا عەبدولغەنی بەرادەرو جێگری ئابوری سەرۆک وەزیران و ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتی تاڵەبان لەگەڵ شاندێکی باڵاو ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی پارلمانی جەزایریش هەر بەو مەبەستەو بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا سەردانی تارانیان کردوە.