May 22, 2024 14:43 Asia/Tehran
  • ئاگاداری نامەی ئەرکانی گشتیی لەبارەی ئامادەبوونی ناسەرکەوتووانەی خۆفڕی تورکیا لەئێران

ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکان لە ئاگاداری نامەیەکدا هۆوهەگەری ئامادەبوونی خۆفڕی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی گەڕان لەدووی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمار وناسەرکەوتووانەبوونی لەم ئۆپراسیۆنە ی لێکدایەوە وڕایگەیاند: خاڵ وجێگای دروستی کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە لەلایەن هێزەفریاکەوە زەوینیەکان وخۆفڕە ئێرانیەکانی هێزە چەکدارەکان دیاری کرا

ناوەندی پێوەندیەکانی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند دوابەدوای ڕوودانی کارەسات بۆ کۆپتەری سەرۆک کۆماروشاندی هاوڕێ وبوونی دۆخی ئاووهەوایی زۆر خراپ وکوێستانی بوونی ناوچە وهەروەها ئامادەبوونی خۆفڕەپیشکەوتووە ئێرانیەکانی تەیارکراو بە ڕاداری " سار" بۆ ئەنجام دانی فەرمانبەریەتی لە باکووری ئۆقیانوسی هێند ومەودای دڕێژ خایەنیان لەگەڵ شوێنی کەوتنە خواری کۆپتەرەکە ،بەگشتیی هێزە فریاکەوەکان ناچاربوون لەڕێگەی زەوینەوە ئۆپراسیۆنی گەڕان دەست پێبکەن . خۆفڕەکانی تەیارکراوبە " ڕاداری سار" توانایی کۆنترۆڵ کران ودیاری کردنی ناوچەکانی ژێر هەورەچڕوپڕەکانیان هەیە . هەروەها ناوەندی پێوەندیەکانی ئەرکانی گشت هێزەچەکدارەکان بە ناردنی پەیام گەلێک لە هەوڵ وهاوکاری وهاوخەمی هەموو وڵاتان لەوان ڕووسیا وچین وبەتایبەت وڵاتی دوست تورکیا ڕێزی گرت.

 

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ