ئیمام خامنەیی لە دیداروچاوپێکەوتنی هەنیە: لە ناوبردنی ئیسرائیل دێتە دیی
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەگەل ڕێبەری مەزنی شۆڕش دیداروچاوپێکەوتنی کرد وشەهادەتی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی وهاوڕێکانی سەرەخۆشی کرد
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، بەرلەنێوەڕووی ئەمڕۆ لەدیدارلەگەڵ ڕیبەری شۆڕشی ئیسلامی ، بونوێنەرایەتی لە حکۆمەت وگەلی فەلەستین ، کارەساتی کۆچی سەرۆک کۆمار ووەزیری کاروباری دەرەوە وهاوڕێکانی بەڕێزیان لە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وگەلی ئێران سەرەخۆشی کرد. ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئسیلامی لەم دیدارەدا بەڕێزگرتن لە هاوخەمی دەربڕینی گەلی فەلەستین بەتایبەت خەڵکی غەززە ، بەڕێزیان شەهادەتی مندالانی بەڕێز هەنیەی سەرەخۆشی کرد ولە سەبری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ڕێزی گرت.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە خۆڕاگری تایبەتیی خەڵکی غەززە کە بووەهۆی سەرسۆڕمانی جیهانیەکان وتی: چ کەسێک بڕوای دەکرد کە ڕۆژێک لەزانکۆکانی ئمەریکا بەقازانجی فەلەستین درۆشم بدرێت وئاڵای فەلەستین بشەکێندرێتەوەوچ کەسێک بڕوای دەکرد کە ڕۆژێک لە ژاپۆن و لە خۆپیشاندن بە قازانجی فەلەستین ، بەزمانی فارسیی درۆشمی مردن بۆ ئیسرائیل بەرزبیتەوە. بەڕیزیان پیداگری کرد: لەداهاتوویش ئەگەریی هەیە لەبارەی پرسی فەلەستین ڕووداوگەلێک بقەومێ کە ئەمڕۆکە جیی بڕوانین. ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بەئاماژەدان بە ئایەتە قۆرئانیەکان کەلەبارەی بەدی هاتنی دوو وادەی خوداوەند بە دایکی حەزرەتی موسا یە فەرمووی: ئێستاکەیش وادەی یەکەمی خودا لەبارەی خەڵکی فەلەستین بەدی هاتووە وئەوەش، هەمان زاڵبوونی خەڵکی غەززەیە لە گروپێکی بچوکن لە بەرامبەر گروپی گەورەو بەهێزی ئەمریکا، ناتۆ، ئینگلیزوبڕێک لە وڵاتانی تر. هەربە پیی ئەمە وادەی دووهەم یانی لەناوبردنی ڕژێمی زایۆنی یش بارستای جێبەجێ کرانی هەیە و بەلۆتفی ئیلاهی ئەو ڕۆژەی کە فەلەستین لە " بەحر"ەوە " هەتا نەهر" دابمەزرێت وپێک بێت ، دەگات.
حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی پیداگریان کرد: بەڕێز مۆخبیرکە بەپیی یاسای بنەڕەتی بەرپرسایەتی کاروباری ئیجرایی وکارگیڕی وڵاتیان لە ئەستۆ دایە سیاسەتەکانی سەرۆک کۆماری کۆچکردوولەبارەی فەلەستین ، بە هەمان هەست وورەو وهۆگریەوە بەردەوام دەکات. بەپێی ئەم ڕاپۆرە ، ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن وبەڕێکردنی تەرمی شەهیدانی خزمەتگوزار، شەهید ڕەئیسی سەرۆک کۆمار، شەهید حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری کاروباری دەرەوە ، شەهید ئایەتۆڵلا سەییدمحەممەدعەلی ئال هاشم ئیمام جۆمعەی تەورێز، شەهید مالێک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، سەردار شەهید سەیید مەهدی موسەوی ، سەرتیمی پارێزەری سەرۆک کۆمار ، شەهیدی فڕۆکەوان سەیید تاهیر مۆستەفەوی فڕۆکەوان، شەهید فڕۆکەوان موحسێن دەریانوش یارمەتیدەری فڕۆکەوان وشەهید بێهروز قەدیمی یارمەتیدەری تەکنیکی فڕین بەیانی ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران بەڕێوەچوو. هەروەها ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لەشەهیدان ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری وئامادەبوونی کاربەدەستانی ناوخۆیی وبیانی لە هوڵی کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی تاران بەڕێوەدەچێت.