بە دەنگی پارلمانتاران دیسانەوە قاڵیباف بۆوە بە سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427783-بە_دەنگی_پارلمانتاران_دیسانەوە_قاڵیباف_بۆوە_بە_سەرۆکی_پارلمانی_ئیسلامی_ئێران
نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران دیسانەوە محمد باقر قالیباف"ی هەلبژێردراوی خەڵکی تارانیان وەک سەرۆکی ئەو پارلمانە بۆ کۆڕی یەکەمی مەجلیسی دوازدە هەڵبژاردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 28, 2024 11:00 Asia/Tehran

نوێنەرانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران دیسانەوە محمد باقر قالیباف"ی هەلبژێردراوی خەڵکی تارانیان وەک سەرۆکی ئەو پارلمانە بۆ کۆڕی یەکەمی مەجلیسی دوازدە هەڵبژاردەوە.

لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی ئێران دا یەکەم هەڵبژاردنی کۆڕی لیژنەی بەڕێوەبەری خولی دوازدەی پارلمان بەڕێوە چوو کە تێیدا محمد باقر قاڵیباف و حوڤەتولئیسلام موجتەبا زونوورو مەنوچیهر موتەکی وەک بەربژێری سەرۆکی مەجلیس خۆیان بەربژێر کرد.

لەدوای دەنگ وەرگرتن کە بەشێوەی دەستی و بەنوسراو بەڕێوە چوو محمدباقر قاڵیباف بە ١٩٨ دەنگ لەکۆی ٢٨٧ دەنگ وەک سەرۆکی پارلمانی ئیسلامی بۆ کۆڕی یەکەمی مەجلیسی دوازدە دیاری کرا.

ڕێوڕەسمی کرانەوەی  خولی دوازدەی پارلمان ئیسلامی بە بەشداری نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان و بەرپرسانی وڵات و هێزە چەکدارەکان ڕۆژی ڕابردوو بەڕیوە چوو.