سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)
ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بناغەدانەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سبەی بەڕێوە دەچێ.
سەرلەبەیانی سبەی لە حەرەمی پاکی ئیمام خومەینی(رە) و هەروەها لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا ڕێ و ڕەسمی ڕێزگرتن لە سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) کاتژمێر هەشتی بەیانی دەست پێ دەبێ و هاوکات لەگەڵ جەماوەری ئێرانی ئیسلامی هەژمارێکی زۆر میوانی بیانیش لە ڕێ ڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بەشداری دەکەن.
ڕێ و ڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵڕۆژی ئرتحالی مەلەکووتی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) بە ئامادەبوون و وتاردانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێ. وتاردان لە ڕێ و ڕەسمەکانی چواردەی جۆزەردان لە گرینگترین دیدارە ساڵانەکانی ڕێبەری شۆڕشە لەگەڵ چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ئێرانی ئیسلامی و هۆگرانی شۆڕشی ئیسلامی و ئیمام خومەینی لە جیهاندا کە بەگشتی و بە پێی دابی هەمیشەیی لەم وتە و وتارانەدا بنەما و بنچینەکانی ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) و پرسە گرینگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان شی دەکرێنەوە.