پێشوازیی ئێران لە دانی مافی ئەندامەتیی یەکسان بە وڵاتی فەلەستین لە ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستیدا
نووسینگەی نوێنەرایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بنکەی ئەروووپایی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژێنێڤ، بڕیارەکەی ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە حەفتا و حەوتەمین کۆڕی تەندرووستی جیهانی سەبارەت درانی مافی ئەندامەتیی یەکسان بە وڵاتی فەلەستین لەم ناوەندەیدا بە "بڕیارێکی مێژوویی " وەسف کرد.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژێنێڤ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بە ئاماژە بە درانی مافی ئەندامەتیی یەکسان بە وڵاتی فەلەستین لە ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە حەفتا و حەوتەمین کۆڕی ئەم ناوەندەدا، نووسی: ئەوە بڕیارێکی مێژووییە و ئەو هەلە بۆ فەلەستین دەڕەخسێنی کە ببێتە خاوەنی مافی بەشداریی زیاتر، لەوان بەشداریی یەکسان لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان هەروەک وڵاتانی دیکەی ئەندام، مافی بەیاننامە دەرکردن و ئاراستەکردنی پێشنیار.
نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە ژێنێڤ ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ ئاژانس و ناوەندە جۆراوجۆرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ ڕێگای ئەم ناوەندە نیودەوڵەتییە بگرنەبەر و بە قەبووڵکردنی داخوازی فەلەستین، دەوری خۆیان بگێڕن لە نەهێشتنی ئەم نادادوەرییە مێژوییەدا.
دوابەدوای بەردەوامبوونی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داکۆکی و پشتیوانیی خۆیان ڕاگەیاندووە لە پێناو بە ڕەسمییەت ناسینی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا.