دەرکرانی بڕیارنامە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ویست و ورەی ئێران سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی پەسەنکراوی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەسەن کرانی بڕیارنامەیەکی دژ بە ئێران لە لایەن ژمارێک وڵاتەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە تووندی شەرمەزار دەکات و ئاراستە و پەسەن کرانی ئەم بڕیارنامەیە بە هەنگاوێکی سیاسی و نابنیانەر دەزانێ کە لە درێژەی سیاسەتە شکستهێناوەکانی پێشووی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاواییدایە و هەوڵێکیشە لە پێناو کەڵکوەرگرتنی نادرووست و نایاسایی سیاسی لە مکانیزمە نیودەوڵەتییەکان دژ بە وڵاتانی سەربەخۆ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران پێبەندە بە بەردەوامکردنی هاوکاریی تەکنیکیی خۆی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوی مافەکان و ئەرک و بەڵێنمەندییە نێودەوڵەتییەکانی بە پێی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکی ئەتۆمی و ڕێککەوتننامەی چاودێری و کۆنترۆڵ بە سەر چالاکیی ئاشتیانەی ئەتۆمیی ئێران.
دەرکرانی ئەم بڕیارنامەیە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ویست و ورەی بەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئاشتیانەی لە وزەی ئەتۆمی و بە کردەوە جێبەجێ کردنی پرۆژەکانی گەشەپێدانی ئەتۆمیی خۆی بە پێی مافەکانی وڵاتان لە چوارچێوی پەیمان و ڕێککەوتننامەگەلی هاوپێوەندی نێودەوڵەتی.