حوزه‌یران 06, 2024 12:56 Asia/Tehran

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەوەی که بنەمای تاران سەبارەت بە چالاکییەکانی ناڤۆکی و بەرجام، یاسای هەوڵی ستراتژیکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییە وتی : بەسەرنجدان بە کارشکێنیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، تارانیش لە جێبەجێ کردنی بەڵێنە بەرجامییەکانی کەمتەرخەم دەبێت .

محەممەد  ئیسلامی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی دوو ڕۆژی ڕابردووی ئەنجومەنی حوکمدەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڤیەنا  و ڕەخنە گرتن لە ڕاپۆرتەکەی ئەم دامەزراوەیە سەبارەت بە چالاکی ناڤۆکی ئێران وتی : دوولایەن  بەرامبەر بەرجام بەڵێنگەلێکیان دابوو، بەڵام ئەمریکا نەتەنیا بەڵێنەکانی جێ بەجێ نەکرد بەڵکوو لەبەرجامیش دەرکەوت  و مۆڵەتیشی نەدا ئەوانی تر لەگەڵ ئێران هاوکاری بکەن .ڕافائێل گەرووسی سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی  لە وتاردانی کرانەوەی کۆبوونەوەی  وەرزانەی ئەنجومەنی   حوکمدەرانی ئاژانس کە لە ڕۆژی  دووشەممەوە لە ڤیەنا دەست پێکراوە  بەهەڵوێستێکی دووفاقیانە و سیاسیکارانە و لەحاڵێکدا کە نیازپاکییەک لە ڕاپۆرتە تازەکەی دا بەرچاو ناکەوێ، داوای بێ یاسایی پادمانی لەلایەن ئێرانی کرد کە بەرەوڕووی ناڕەزایەتی ئێران بووەوە.

هەڵبەت  ناوبراو و ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمدەران  دەبێ ئەوە بزانن کە هەرچەشنە ڕاپۆرتێکی  نادروست  بە دژی ئێران، تاران لە ڕێگەی پەرەپێدانی توانایی پیشەسازی ئاشتیانەی ناڤوکی خۆی مکۆڕتر دەکاتەوە . 

دەستهاتی جێی سەرنجی  ئێران لەبواری دەسڕاگەیشتن بە پیشە سازی ناڤۆکی لەسەر هەوڵ و توانای  لاوانی بەڵێنمەند بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی تووڕەیی دوژمنان.

ڕاستی ئەمەیە کە ئێران بەرلە مۆرکردنی بەرجام بە ئامانجی هەڵوەشێندرانی بایکۆتەکانی زاڵمانە ، وەک وڵاتێکی بەڵێنمەند، بەڵێنەکانی بێ هیچ کەم و کۆڕییەک جێبەجێ کرد و ئەم مەسەلەیە لە شازدە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پشت ڕاست کرایەوە و ئەوە ئەمریکا و لایەنەکانی وتووێژکار لەگەڵ ئێران بوون کە بەڵێنەکانی خۆیان جێ بەجێ نەکرد.

سەرپەیڤ