ڕاگەیەندرانی ناوی بەربژارانی یەکجاریی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i428128-ڕاگەیەندرانی_ناوی_بەربژارانی_یەکجاریی_هەڵبژاردنەکانی_سەرۆک_کۆمارەتیی_ئێران
وەزارەتی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوی بەربژارانی یەکجاریی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەستێن خۆش ببێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پڕسۆز و خرۆش بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2024 06:45 Asia/Tehran

وەزارەتی ناوخۆیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناوی بەربژارانی یەکجاریی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی بەستێن خۆش ببێ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پڕسۆز و خرۆش بە بەشداریی بەربڵاوی جەماوەر.

موحسین ئیسلامی وتەبێژی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران، ئەمڕۆ ناوی بەربژارانی یەکجاری کە شیاوەتییان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی چواردەیەم پشتڕاست کراوەتەوە، ڕاگەیاند.

بەڕێزان "مصطفی پورمحمدی"، "مسعود پزشکیان"، "سعید جلیلی"، "علیرضا زاکانی"، "محمدباقر قالیباف" و "سید امیرحسین قاضی‌زاده هاشمی" ئەو شەش بەربژارەن کە شیاوەتیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی پشتڕاست کراوەتەوە. ناونووسی کردن بۆ بەربژارەتیی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی، لە دەیەمی جۆزەردانەوە دەست پێ بوو و ڕۆژی دووشەممە چواردەی جۆزەردان کۆتایی هات.

بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ، پڕوپاگەندای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بە شێوەی فەرمی لە ئەمڕۆوە و پاش ڕاگەیەندرانی فەرمیی ئەو بەربژارانەی شیاوەتییان پشتڕاست کراوەتەوە دەست پێ بووە تا بیست و چوار کاتژمێر پێش دەستپێبوونی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی بەردەوام دەبێ.