حوزه‌یران 10, 2024 12:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیران وتی: دۆڕاوی گەورەی مەیدانی شەڕی غەززە جگە لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بە هەموو ئیمکاناتی سەربازی و دزە و دەسەڵاتی سیاسییەوە کە هەیەتی، حکومەتی ئەمریکایە.

ناسر کەنعانی لە پەراوێزی بەرزڕاگرتنی یادی پەیامنێرانی شەهید وتی: پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزلوومی فەلەستین ئەمڕۆکە بۆتە بەرپرسیارێتییەکی جیهانی و بەرەی خۆراگری و ڕەوتە خۆڕاگرییەکان لە ناوچەکە بە نوێنەرایەتیی لە گەلانی خۆیانەوە ئەوەیان سەلماند کە بە ویست و ورەیەکی بەرز و بتەو و پۆڵایینەوە هاتوونەتە مەیدان، هەرگیز بەرامبەر بە گوشاری سیستەمی زاڵێتیخواز بەچۆکدا نایەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاشیگەیاند: لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی دەبێ بزانن کە بەشێوەیکی زۆر سرووشتی و ئاسایی دەبێ وەڵامدەری ویژدانە وشیارەکانی کۆمەڵگای جیهانی، بیر و ڕای گشتیی جیهان و هەروەها ناوەندە دادەوانی و مافەوانییە نیودەوڵەتییەکان بن کە لەبەرچی پشتیوانییان لە ڕژێمێکی داگیرکەر کرد لەهەمبەر گەلی فەلەستیندا و چۆن لە ماوەی هەشت مانگدا زیاتر لە چل هەزار کەس لە خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین و شاروومەندانی فەلەستینیان لە خاک و خوێندا گەوزاند.

کەنعانی جەختیشی کرد: ئێستا بەرپرسایەتیی سەر شانی هەموو گەلان و حکومەتەکانە کە هاوڕێ لەگەڵ پێ و شوێنگرتن و دادگەیی کردنی نیودەوڵەتیی ڕژێمی زایۆنی، حکومەتی ئەمریکایش وەکوو پشتیوانی بێ شەرت و مەرجی ئەم ڕژێمە بخەنە بەر لێپرسینەوە و دادگەیی کرانەوە. 

سەرپەیڤ