داهێنانی ئێران لە دەرکردنی ڕاگەیاندراوی هاوبەش بەدژی زایۆنیستەکان
باڵوێزی ئێران لە ژنێف" لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش کە بە نوێنەرایەتی چەند وڵاتێک لە ٥٦ەمین کۆبونەوەی لیژنەی مافی مرۆڤ خوێندرایەوە وێرای ڕەخنەی توند لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست لە غەزە وتی زایۆنیزم وێنگەیەکی ڕەگەزپەرەستیەو ڕژیمی زایۆنیستیش پشت ئەستور بە ئاپارتاید، بەشیوەیەکی بەربڵاو مافی خەڵکی فەلەستینی پێشێل کردوە.
عەلی بەحرەینی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ژینێف لەمیانەی کۆبونەوەی مافی مرۆڤ کە بە بەشداری ڕێپۆرتێری تایبەت بە ڕەگەزپەرەستی بەڕێوە چوو، بە نوێنەرایەتی چەند وڵاتی ئیسلامی و سەربەخۆ ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی بە تەوەری پێویستی یەگجار زۆری بڕیارنامەی ٣٣٧٩ی کۆگەی گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەئاراستەی ناسینی زایۆنیزم وەک شێوەیەکی ڕەگەزپەرەستی خوێندەوە.
لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەدا هاوکات وێڕای ئاماژە بە ڕاپۆرتەکەی ساڵی ٢٠١٧ی کومسیۆنی ئابوری کۆمەڵایەتی ئەو ڕێکخراوە بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا ڕژیمی زایۆنیستی وەک ڕژیمی ئاپارتاید لەبەرامبەر خەڵکی فەلەستین ناسی و بەڕاشکاویش وتراوە کە قەدەغەی هەڵاواردنی رەگەزی و ئاپارتاید بەشێوەی فەرمانە لە مافیاسای نێودەوڵەتی داو پێشیلی دیارو بەرچاوی ئامانج و بنەمای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکانیشە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراوە تاکوو هەنگاوی مسۆگەر هەڵبگرن بەئاراستەی دژایەتی لەگەڵ ئەو دامەزراوە زایۆنیستیانەی کە دڕندەکاریان کردوە.
ئەم دەسپێشخەریە بە هەنگاوێکی گرینگ دێتە ئەژمار بەئاراستەی هێنانەوە بەر باسی بڕگە سەرەکیەکانی بڕیارنامەی ٣٣٧٩ یان بڕیارنامەی ناسینی زایۆنیزم وەک شیوەیەک لە ڕەگەز پەرەستی