ته‌مووز 21, 2024 08:12 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر بەندەری حودەیدەی یەمەنی شەرمەزار کرد و وتی: خەڵکی یەمەن لەبەر پاڵپشتیی جوامێرانەیان لە شاروومەندان و ژنان و منداڵانی بێ تاوانی غەززە، سزا دەدرێن.

ناسر کەنعانی وتیشی: خەڵکی مەزڵووم بەڵام بەهێزی یەمەن خەریکن  لەبەر پاڵپشتیی جوامێرانەیان لە شاروومەندان و ژنان و منداڵانی بێ تاوانی غەززە، سزا دەدرێن. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم پەلامارانەی کە تیاچوونی ژێرخانە ناسەربازییەکانی بەندەری حودەیدە و شەهید و بریندار بوونی ژمارێک لە خەڵکی یەمەنی بە دواوە بوو، پیشاندەری خو و خدەی دڕندەکارانەی ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل زانی و وشداری دا لە حاند تەشەنەی کێشە و ناکۆکی و بڵێسەسەندنی ئاگری شەڕ بۆ ناوچەکە لەبەر شەڕنانەوە پڕمەترسییەکانی زایۆنییەکان. کەنعانی بەردەوام بوونی کوشت و کوشتار و گەمارۆی هەمەلایەنەی دانیشتوانی بێ دەرەتانی کەرتی غەززەی بە سەرچاوەی سەرەکیی هەموو کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە زانی و وتیشی کە تا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فەلەستین بەتایبەت کەرتی غەززە بەردەام بێ، ئارامی و ئاسایش ناگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە.

کەنعانی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ئەم ڕژێمە لەوان حکومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی دواهاتە پڕمەترسی و پێشبینی نەکراوەکانی بەردەوامبوونی جەنایەتەکان لە غەززە و هەروەها پەلاماری شەڕاشۆیانەیان بۆ سەر یەمەن زانی. 

سەرپەیڤ