ئێران وشداری دا لەبارەی مەترسیی چەکەمەنی ناڤۆکی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئاشتی و ئاسایشتی جیهانی
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ هۆشداری دا کە چەکەمەنی ناڤۆکی ڕژێمی زایۆنی مەترسێک دێتە ئەژمار بۆسه ر ئاشتی وئاسایشتی جیهانی .
"عەلی بەحرینی" لە دوهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەرایی کۆنفرانسی پیداچوونەوە بە پەیماننامەی قەدەغەی پەرەی چەکە ناڤۆکیەکان "ئین پی تی " لە بارەی پیش نەکەوتنی مەبەست وئامانجەکانی ئەم پەیمان نامەیە وتی: بە سەرنجدان بە سیاسەت وبەرنامەچەکەمەنیەکان وبەردەوامبوونی جبەخانە چەکەمەنیەکانی ناڤۆکی بڕیک لە وڵاتانی ناڤۆکی بەتایبەت ئەمریکا، نەتەنیا لە مەبەست وئامانجی سەرەکی پەیمان نامەکە نزیک نەبووینەتەوە کە جیهان زۆریش لەم مەبەست وئامانجە دوورتریش کەوتووەتەوە.
ناوبراو کێشەی سەرەکی ئەم پیش نەکەوتنەی یەک لایەنە خوازی بەتایبەت کاروکردەو بەرنامەی یەکلایەنەی ئەمریکا ڕاگەیاندکە گرینگترین مەترسی بۆ داهاتووی " ئین پی تی" ومەبەستی جیهانیی بە دوور لە چەکی ناڤۆکی پێکهێناوە.
بەحرینی هەروەها بە پیداگری لەسەر ئەرکمەندبوونی پاوەجیی ئێران بە بەرەوپیشبردنی مەبەست وئامانجەکانی پەیمان نامە وشوناس وماهیەتی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی، بوونی بەرنامەی چەکەمەنی ناڤۆکی رژێمی زایۆنی بە گرینگترین هۆکاری پیشگیری لە شکڵ وتەشک گرتنی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بە دوورلە چەکە ناڤۆکیەکان وەسف کردووتی: چەکەمەنی ناڤۆکی ئەم رژێمە مەترسێک بۆ ئاشتی وئاسایشتی ناوچە وجیهانە وئەم مەسەلە سەرچاوەگرتوو لە داسەپانی ستانداردە دووفاقانەکانی بڕێک لەوڵاتانی ناڤۆکی بەتایبەت ئەمریکا وهاوپەیمانە ڕۆژئاوایەکانی لە پشتیوانی وداکۆکی کردن لە بەرنامەی چەکەمەنی ناڤۆکی ئەم ڕژێمە زانی.