ته‌مووز 31, 2024 11:10 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە شەهیدکرانی" ئیسماعیل هەنیە " نووسیی: پەیوەندی دوو نەتەوەی سەربەرزی ئێران و فەلەستین پتەوترلە پیش دەبێت و ڕێگا وڕێبازی خۆڕاگری و بەرەڤانی کرد ن لە مەزڵوم بەهێزانەتر لە هەمیشە درێژه ی پێ ئه درێت .

" مەسعودپزیشکیان" سەرۆکی کۆماری ئێران بە ئاماژەدان بە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە " نووسیی: ئەمڕۆ ئێرانی ئازیز تازیەداری دوست وشەریکی خەم وشادیەکانی خۆی، هاوڕێ هەمیشەیی وجیی شانازی ڕێگای خۆڕاگری، ڕێبەری دلیرو بوێری خۆڕاگری فەلەستین، شەهیدی قودس، حاجی ئیسماعیل هەنیە یە. دوێنێ دەستی سەرکەوتووی ئەوم بەرز کردەوەو ئەمڕۆ دەبێ لەسەر شانەکانم تەرمەکی بەڕێ بکەم. دکتۆر پزیشکیان وتی: شەهادەت هونەری پیاوانی خودایە . پێوندی دوو نەتەوەی سەربەرزی ئێران وفەلەستین پتەوتر لە پیش دەبێت وڕێگا وڕێبازی خۆڕاگری وبەرەڤانی کردن لە مەزڵوم بەهێزتر لە هەمیشە پیووشوێن دەگیردرێت.

سەرۆکی کۆماری ئێران جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکپارچەیی خاکی وعیزەت وئابڕوو شانازی وشەرەفی خۆی بەرگری  ده کات ،وداگیرکەرانی ترۆریست لەکار وکردەوەی ترسەنۆکانەی خۆی پەژیوان دەکاتەوە. چین لە کاردانەوە بە ترۆری ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کە بووە هۆی شەهیدبوونی ناوبراو، لەسەر هەڵوێستی هەمیشەیی بۆ دەس ڕاگەیشتن بە ئاگربڕلە غەززە جەختی کردو ترۆرکرانی ئیسماعیل هەنیەی شەرمەزارکرد. 

سەرپەیڤ